راچڵەکین-
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە و تەنها ١٩ تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە ماون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە، بەگوێرەی ئامارەکانیش ماوەی یەک هەفتەیە لە سلێمانی کەس بە کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە.
بە گوێرەی ئامارەکان، ئەمڕۆ ٨ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی داخڵ کراون و پێنج تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.