تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

عێراق

23/02/2021     ژمارەی بینراو 171

راچڵەكین

لەعیراق ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا روو لە هەڵكشانی زیاتر دەكات و ئەمڕۆ 23-2-2021 ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد، بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش، 16 كەسی دیكە بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوەو رێژەی چاكبوونەوەش كەمبووەتەوە.

وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 181 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا و 16 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، لە بەرامبەریشدا دوو هەزارو 592 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 675 هەزار و 982 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 13 هەزارو 311 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووانی پەتاكە گەیشتە 623 هەزار و 337 كەس، كە دەكاتە رێژەی 92.2%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن