نەزۆکی بە هۆکاری نادیار چارهسهری ههیه؟
ڕاچڵهكین-
ڕهنگه لە دەوروبەر یان خزم و کەس و کارتان كه سانێک هەبن کە مناڵیان نابێت ،سەردانی زۆر پزیشکیشیان کردووە، بەڵام هۆکارێکی دیاریکراو بۆ نەزۆکی و دروست نەبوونی منداڵیان نەدۆزیبێتەوە، دكتۆره مهعسومه پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون هۆكاری ئهم جۆرهی نهزۆكی ڕوون دهكاتهوه.
ئهم خانمه پزیشكه دهڵێت" پێش هەموو شتێک با پێناسەیەکی نەزۆکیتان بۆ بکەم، نەزۆکی کاتێکە کە هاوسەران(ژن و پیاو) جووت بوونێکی رێک و پێکیان لە دوای هێلکەدانان و پیش هێلکەدانانی ئافره ت بۆ ماوەی ساڵێک هەبووە بەڵام خانمەکە دووگیان نەبووە، بۆ ئەو خانمانەی تەمەنیان سەروو ٣٥ سالە ئەم ماوەیە بۆ شەش مانگ کورت دەبێتەوە. کەواتە تکایە پەلە مەکەن، لە دوای ١_٢ مانگ لە دوای زەواج نیگەرانی و دڵەراوکێ داتان نەگرێت."
نەزۆکی بە هۆکاری نادیار یان نەزۆکی بێ هۆ بریتییە لەو نەزۆکییەی کە ژن و پیاو هەموو تاقیکردنەوە پێویستییەکانیان ئەنجام داوە، ئەنجامی هەموو تاقیکردنەوەکان ئاسایین بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دووگیان بوون روونادات. زۆر بۆی هەیە کە لە دۆخی نەزۆکی بێ هۆدا ئافرەت سەرئەنجام بێ وەرگرتنی دەرمان دووگیان ببێت.
لە ١٠٪ هۆکارەکانی نەزۆکی، نەزۆکی بێ هۆیە. ئەم هەواڵە بۆ نەخۆشەکە هەواڵێکی نائومێدکەرە. ئەگەر هیچ کێشەیەکمان نییە ئەی بۆ دووگیان بوون روونادات؟
لە دنیای ئەمرۆ خۆشبه ختانه بە پێش کەوتنی زانست هەندێ لە هۆکارەکانی نەزۆکی بێ هۆ بە تایبەت لە بواری نەزۆکی پیاو دۆزراونەتەوە. بەکارهێنانی هەندێ دەرمان وەکو دەرمانەکانی بەهێزکردنی نیوەی دووەمی سووری مانگانە و رێک کردنی کاتی هێلکەدانان لە چارەسەری نەزۆکی بێ هۆ بەکاردێت.
جگە لەمانە پزیشکی چارەسەر بە پێ ی پێویست پێشنیاری ئای ڤی ئێف (مناڵی بلووری) دەکات بۆ هەندێ باری نەزۆکی بێ هۆ. رێژەی سەرکەوتنی ئەم پرۆسانەش بۆ ئەو کەسانەی کە نەزۆکی بێ هۆیان هەیە زیاترە لەو نەخۆشانەی کە نەزۆکییەکەیان هۆکارێکی دیاریکراوی وەکو هێلکەدانی تەمەڵ، ئیندۆمێتریۆز یان خراپ بوونی جۆرێتی تۆی پیاوە هەیە.