له‌كاتی به‌ربوونی خوێنی لوت ئه‌م 5 هه‌نگاوه تاقی بكه‌ره‌وه
ڕاچڵه‌كین-
باوترین هۆکار بۆ بەربوونی خوێن لە لووت بریتییە لە پەنجە کردن بە لووتا لەلای منداڵان و هەندێ جار وشکبوونی ناوەوەی لووت کە وا دەکات بە ئاسانی ناوپوشی لووت بقڵیشێت .
له‌كاتی به‌ربوونی خوێنی لوت به‌م هه‌نگاوانه ده‌توانیت چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ت بكه‌یت.
1- سەر بە کەمی شۆر بکە واتا بینوشتێنە بۆ پێشەوە، بە هیچ شێوەیەک سەر مەنوشتێنە بۆ دواوە
2- لە خوار ئیسقانی لووتەوە بە پەنجە پەستان بخەرە سەر لووتت بۆ ماوەی ٥ خولەک
3- سەیرێکی بە ئەگەر خوێن بەربوونەکە نەوەستا دووبارەی بکەرەوە بۆ ماوەی ۱۰ خولەک .
4- دەتوانرێت سەهۆڵێک بخرێتە ناو پارچە پەڕۆیەک و بخرێتە سەر لووت بۆ یارمەتیدانی وەستانی خوێنەکە .
5- ئەگەر خوێن بەربوونی لووت زۆر دووبارە دەبێتەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.