دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ دادەخرێت

کوردستان

23/02/2021     ژمارەی بینراو 194

راچڵەكین –

كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاریدا بۆماوەی دوو هەفتە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ دابخات، جێگری پارێزگاری سنەش ئاشكرایدەكات، بڕیارەكە لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئیبراهیم زارعی، جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاند، لە سەبینێوە چوارشەممە 24-2-2021،  دەروازەی سنووریی باشماخ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاراندا دادەخرێت.

ئەو بەرپرسەی سنە هۆكاری بڕیارەكەی گەڕاندەوە بۆ داوایەكی زانكۆی پزیشكیی پارێزگای سنە، بە مەبەستی كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو.

وتیشی:" مەترسی دەكرێت زۆربوونی هاتووچۆكردن لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە، ببێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لە رێگەی گەشتیارە عیراقییەكانەوە."
 
جێگری پارێزگاری سنە ئاماژەی بەوەشكرد،  داوا لە قایمقامی قەزای مەریوان و بەرپرسانی دەروازەی سنووریی باشماخ كراوە، بە هیچ شێوەیەك رێگە نەدەن شۆفێرانی عیراقی بێنە ناو شاری مەریوان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن