راچڵەکین-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی رایگەیاند، ئەنجامی پشکنینی ٦٠ منداڵ بۆ کۆرۆنا نێگەتیڤ دەرچوو.
د.پشدەر عەبدوڵڵا، رایگەیاند، رۆژی ٢٣-٢ی مانگ واتە دوو ڕۆژ پێش ئێستا نموونەی ئاوی لووت لە ٦٠ منداڵ وەرگیرا بەشێوەی هەرەمەکی لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری و پشکنینی کۆڕۆنای نەگۆڕاویان بۆ کرا، ئێستا ئەنجامەکەیان بۆ ناردم ، هەموویان نێگەتیڤ بوون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە وتیشی:"،هیوادارم لە زووترین کاتدا بتوانین پشکنینی کۆڕۆنای گۆڕاویش بۆ هەموو ئەو منداڵانە بکەین کە گومانی کۆڕۆنایان لێدەکرێت."