تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەڵکشان

کوردستان

25/02/2021     ژمارەی بینراو 183

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ١٩٩ کەسی دیکە تووشێ کۆرۆنا بوون، ٩٧ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و  ٦ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتکۆی رابردووی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١٩٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون بە جۆرێک ١٠٩ تووشبوو لە هەولێر، ٣٦ لە سلێمانی، ٥٠ لە دهۆک و ٣ تووشبووش لە گەرمیان و یەک تووشبووش لە راپەڕین تۆمارکراون.

لە ئامارەکەدا هاتووە، ٩٧ تووشبوو چاکبوونەوەتەوە کە ٤٣ لە هەولێر،٢٣ لە سلێمانی، ٢٧ لە دهۆک و ٤ تووشبووش لە راپەڕین چاکبوونەتەوە.

هەروەها ٦ تووشبووی دیکە گیانیان لەدەستداوە کە ٢ لە هەولێر، ١ لە دهۆک و سێ تووشبووش لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە. 

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا ١٠٨ هەزار و ٤٣٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ١٠٣ هەزار و ٢٥٢ تووشبووش چاکبوونەتەوە و هەزار و ٦٦٦ تووشبووش لە ژێر چارەسەردان و سێ هەزار و ٥١٩ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن