مەسرور بارزانی: ئەو لایەنەی هێرشەكەی سەر هەولێری ئەنجامدا.. ناسراوەتەوە

کوردستان

25/02/2021     ژمارەی بینراو 269

راچڵەكین-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو لایەنەی هێرشەكەی سەر هەولێری ئەنجامدا، دۆزراوەتەوە، بەڵام لەبەرتەواو نەبوونی لێكۆڵینەوەكان، ناوەكەی ناخەنەڕوو.

مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ لەمیانی كردنەوەی بەشێك لەشەقامی 150 مەتری لەشاری هەولێر رایگەیاند، زانیاری باشیان لەسەر ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر دەسكەوتووەو گەیشتوون بەو لایەنەی ئەو كارەی كردووە.

وتیشی، تەواوی زانیاریەكانیان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان و حكومەتی فدراڵی عیراق هاوبەشی پێكردووەو لەئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی زیاترن لەو بارەیەوە.

 شەوی ١٥ی ئەم مانگە ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كران، گرووپێك بەناوی ''سەرایا ئەولیا ئەلدەم'' كە پێشتر ناوی لەو كردانەدا نەبیستراوە كە لە عیراق ئەنجامدراون، ئەنجامدانی هێرشەكەی لە ئەستۆی خۆی گرت.

لەئاكامی هێرشەكەشدا بەڵێندەرێكی مەدەنی وهاولاتییەك گیانیان لەدەستداو سەربازێكی ئەمریكی و هەشت كەسی تر برینداربوون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن