پزیشكێك هۆشداری له ئه‌نجامدانی كه‌ڵه شاخ ده‌دات
ڕاچڵه‌كین-
كه‌ڵه‌شاخ یان ده‌رهێنانی خوێن له پشتی مرۆڤه‌وه بۆته نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه كه‌ڵه‌شاخیان بۆ ناكرێت دكتۆر دلێر پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بابه‌تێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" كه‌ڵه شاخ سوودی هەیە و زیانی هەیە بۆ نەخۆشێک هیمۆفیلیا و کەمخوێنی و شەکرەی ناجێگیر ......وە ئەوانەی هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر و نه‌خۆشی ئایدزیان هه‌یه نابێت كه‌ڵه شاخ بكه‌ن"
دكتۆر دلێر هۆشداری ده‌داته خه‌ڵك كه ھیچ کەسێک بۆی نیە چەقۆ لە خەلک بدات جگە لە پزیشكی نەشتەرگەری
مەلا و حاجی و شێخ و مامۆستا تەنانەت په‌رستاریش نابێت چەقۆ لەنەخۆش بدات و ھەموو پزیشكێكیش نابێت چەقۆ ھەڵگرێت و كه‌ڵه شاخ ھیچ په‌یوه‌ندی بەکاری مەلایەتی و دین نیە به‌جۆرێك ( نە کاری مەلایە وە نەکاری په‌رستاره) بەڵکو دەبێت سەنتەری تایبەت ھەبێت بۆ كه‌ڵه شاخ ئەویش دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنینێك ..(وەک Hb , Virology ) ئه‌و كاته كه‌ڵه شاخ بۆ كه‌سه‌كه ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به توشبووان به نه‌خۆشییه‌كانی نەخۆشی ھیمۆفیلیا و ئەنیمیا دكتۆر دلێر ده‌ڵێت"حه‌رامە ئه‌م كه‌سانه كه‌ڵه شاخ بكه‌ن"
له‌لایه‌نه دینیه‌كه‌وه دكتۆر دلێر ده‌ڵێت:
1- كه‌ڵه‌شاخ دین نیە نەپێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) نە ھەر چوار خلیفەی راشدی قەت كه‌ڵه شاخیان بۆ کەس نەکردووە( كه‌ڵه شاخ نە ئەرکانی ئیمانە و نەئەرکانی ئیسلامە )
2- كه‌ڵه شاخ سوود و زیانیشی ھەیە ( باش ھەیە و باشتریش ھەیە...... خوێن بەخشین باشترە لە كه‌ڵه شاخ ) خوێن پیس و پاکی نیە ( بە ئۆکسجین و دوانە ئوکسیدە ) ھەموو خوێنیش لە دڵ کۆدەبێتەوە (ھەموو خوێنەکیش لەھەوا دەبێتە سەرک سەرک تۆپڵ تۆپڵ مانای پیسی نیە)
3- به ئه‌نجامدانی كه‌ڵه شاخ خێرت بۆ نانوسرێت ( ھیج ئایەت و فەرمودەمان نیە بلێت ئەوە خێری كه‌ڵه شاخه لە قورئان باس نەکراوە بەڵام لە فەرموودەی خۆشەویست صلی اللە علیە وسلم باسکراوە ئەمەش بەلگەی گرنگی ئیسلامە بە مرۆڤ ( ئەگەر ئێستا خۆشەویست لەناومان بوایە ھانی دەداین بچینە بانكی خوێن به‌خشین بۆ خوێن بەخشین بۆ نەخۆشەکانی شێرپه‌نجه و کەم خوێنەکان ( بەلگەی قورئانی ئەوەی کەسێک زیندوبکاتەوە وەک ئەوەیە ھەموو خەلکی زیندوکردۆتەوە)
بۆ لێك نه‌دانه‌وه‌ی وته‌كانی به هه‌ڵه دكتۆر دلێر نوسیویه‌تی" من مەبەستم سوکایەتی بەکەس نیە بەلکو ھەتاکو دەمرم رۆژانی ھەینی دەچمە بەردەم مامۆستای ئاینی و ھەموو لەشم دەکەمە گوێ بۆ بیستنی ووتەکانیان، من ھەتاکو دەمرم ممنونی ھەر مامۆستایەکم یەک پیتی فێرکردبم ..... تکایە کەس ئەو پۆستە وا لێک نەداتەوە کەوا من دژایەتی کەسم کردبێت بەلکو من وەک پزیشکێکی پسپۆری مسلمان بە پێویستی دەزانم ھۆشیاری میللەتەکەم زیادبکەم ( نه‌شم نوسیوه سونه‌ت نیه )
کۆتا قسەم من قەت كه‌ڵه شاخم نەکردوە بۆ خۆم وە بۆ کەسیشم نەکردوه و سەنتەری واشمان نیە بیکات لەکوردستان بۆیە برۆنە سه‌نته‌ری خوێن به‌خشین خوێن ببەخشن لە جیاتی كه‌ڵه شاخ و من نەم ووتووە كه‌ڵه‌شاخ خراپە بەلکو زیاتر لە سەد سوودی ھەیە بەلام دەبێت سەنتەری تایبەت مەند بە كه‌ڵه شاخ لە شوێنی دیاری کراو بکرێت نەک لە مزگەوت ..لەگەل رێزم"