له فه‌یسبووك دارستانی ئه‌مازۆن كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت
ڕاچڵه‌كین-
كه‌ناڵی به‌ریتانی "BBC" ئاشكرای كردوه كه چه‌ندین به‌ش له زه‌وی دارستانی ئه‌مازۆن له به‌رازیل به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له فه‌یسبووك كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت و زه‌ویه‌كانیش ناوچه‌ی پارێزراو و دارستانی نیشتیمانی و زه‌وی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه كۆمپانیای فه‌یسبووك ئاشكرای كردوه ئاماده‌یه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی ناوچه‌كه بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه به‌ڵام ڕێگری ته‌واوه‌تی ئه‌م جۆره بازرگانیه ناكات له تۆڕه‌كه‌یه‌وه.
ئیڤانیید باندیرا سه‌رۆكی ڕێكخراوی" كانیندی" ژینگه‌ی ناحكومی ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن وێنه‌ی جی پی ئێس و مانگی ده‌ستكردی زه‌ویه‌كانیان له‌لایه به‌ڵام خاوه‌نی زه‌ویه‌كه نین و به‌ڵگه‌نامه‌ی موڵكیه‌تی تایبه‌تی زه‌ویه‌كانیان نییه و به‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه خه‌ڵك فریو ده‌ده‌ن"