شێنی هۆشیار لەسەر داخستنی دوکانەکانی روونکردنەوە دەدات

کوردستان

13/03/2021     ژمارەی بینراو 1903

راچڵەكین-

شێنی هۆشیار كچە مۆدێل، لەسەر داخستنی دوکانەکانی لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامی سلێمانی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:"لەمڕۆ بەدواوە هەر جێگەیەک پێویستی بە ئاکتیڤی پەیجە بێبەرامبەر سیناریۆیەکی داڕێژراوی بۆ دابنێن".

ئەمڕۆ شەممە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، پشت بەستوو بە زانیاری ئاسایش، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، چەند شوێنێكی دروستكردن و فرۆشتنی گیادەرمانی بە ڕێگای ئۆنلاین دادەخات. بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین، خاوەنی سەرجەم ئەو دووكانانە ( شێنێ هۆشیار)ە كە كاری مۆدیڵ دەكات.
 
شێنی هۆشیار كچە مۆدێل، لەسەر داخستنی دوکانەکانی لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ:" لەمڕۆ بەدواوە هەر جێگەیەک پێویستی بە ئاکتیڤی پەیجە بێبەرامبەر سیناریۆیەکی داڕێژراوی بۆ دابنێن، بۆئەوەی ببنە جێگەی باسی سۆشیاڵ میدیا.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:"  لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی- بەشی دامودەزگا، لیژنەكانی قائیمقامیەت لە دوو شوێنی فرۆشتنی جلوبەرگ و نوسینگەیەكی كڕینی فرۆشتنی خانو، دەستییان بەسەر بڕێكی زۆر گیادەرمانییدا گرتوە."

بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین، خاوەنی ئەو نووسینگەو دووكانانە، شێنێ هۆشیار-ە كە كاری مۆدێل و ریكلام دەكات.

(راچڵەكین) ئەوەشی زانیوە لەكاتی هەڵمەتەكاندا ( شێنێ هۆشیار) لەو دووكان و نووسینگانە نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن