هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" یاسمین سه‌بری"
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" یاسمین سه‌بری" گرانبه‌هاترین ملوانكه‌ی كرده ملی كه كۆمپانیای "Cartier" تایبه‌ت به ئیكسسواری خانمان به‌دیاری پێیداوه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك باڵیۆزی نوێترین بانگشه‌كانی كۆمپانیاكه "Panthere de Cartier" له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاری كرا.
ملوانكه‌كه له شێوه‌ی دوو تیمساحه و زیاتر له 120 قیرات ئه‌ڵماسی پێوه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ردی زومرد و چه‌ندین به‌ردی گرانبه‌های دیكه به ڕه‌نگی سه‌وز و زه‌رد و ساڵی 1975 له‌لایه‌ن "Cartier" دیزاین كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كێشی زۆر قورسه به‌ڵام شایه‌نی ئه‌وه‌یه بكرێته مل.
له‌دوای خانمه هونه‌رمه‌ندی مه‌كسیك" ماریا فیلیكس و خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئیتاڵی مۆنیكا بیلوچی كه ساڵی 2006 له میهره‌جانی كان له‌ملی كردبوو، یاسمین بووه سێهه‌مین ئافره‌ت له‌جیهاندا ئه‌م ملوانكه گرانبه‌هایه له‌مل بكات.