ڤیدیۆ: ئاسمانی ئێران سوور بووه
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌پۆلێكی خۆلبارین شاری ئه‌سفه‌هانی ئێرانی گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كه ڕه‌نگی بۆته سوور بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی هه‌بوبێت.
ئاژانسی" ته‌نسیم" ی ئێرانی له‌ڕێی هه‌واڵێكه‌وه ئاشكرای كردوه كه ئه‌م شه‌پۆله خۆڵبارینه خێراییه‌كه‌ی 100 كیلۆمه‌تر بووه له يه‌ك كاتژمێردا و ماوه‌ی 20 خوله‌ك له گوندی "تودیشك" ماوه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی 14 چركه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیادا ده‌رده‌كه‌وێت شه‌قامه‌كان خاڵین له خه‌ڵكی پیاده، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا شه‌پۆلێكی خۆڵبارین وڵاتانی خلیج و میسری گرتۆته‌وه .