جادوگه‌رێك خوشك و خوشكه‌زاكه‌ی له كه‌شێكی جادویدا كوشت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له گوندی" ئه‌شكابن" له شاری بجایه ی جه‌زائیر خانمێكی ته‌مه‌ن 44 ساڵ و كچه ته‌مه‌ن 5 ساڵانه‌كه‌ی له تاوانێكی قێزه‌وندا به ده‌ستی براكه‌ی كوژران به بیانوی ده‌ركردنی جنۆكه له له‌شیان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی"الشروق" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" رحیمه كه دایكی 5 منداڵه برایه‌كی هه‌یه كه جادوو ده‌كات و داوای له خوشكه‌كه‌ی كردوه كه كچه‌كه‌ی خۆی پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته قوربانی و دایكی ئه‌م منداڵه كه خوشكی جادوگه‌ره‌كه‌یه له‌و جنۆكه‌یه ڕزگار بكات كه چۆته له‌شیه‌وه، به‌ڵام رحیمه ئه‌م داوایه‌ی براكه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه و داوایلێكردوه له ماڵ و منداڵی نزیك نه‌بێته‌وه"
به‌ڵام جادوگه‌ره‌كه منداڵه‌كانی خوشكه‌كه‌ی ڕازیكردوه كه ده‌بێت له دایكیان بدات هه‌تا ده‌مرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جنۆكه‌یه‌ی چۆته له‌شیه‌وه بێته ده‌ره‌وه و جادوگه‌ره‌كه ئه‌م كاره‌ی كردوه و كچه بچوكه‌كه‌ی قوربانیه‌كه‌ی خنكاندوه و له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسته ته‌واوی خێزانه‌كه ده‌ستگیركراون.