ئەفسەرێكی سوپای عیراق بە تۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندران دەستگیر دەكرێت

عێراق

05/04/2021     ژمارەی بینراو 324

تائێستا دەیان خۆپیشاندەر لە شاری ناسڕییە كوژراون

راچڵەكین –

بەتۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران، دادگای شاری ناسڕییە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەفسەرێكی باڵای سوپای عیراق و چەند پاسەوانێكی دەركرد.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 5-4-2021، دادگای لێكۆڵینەوەی ناسڕییە (باشووری عیراق) فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەفسەرێكی سوپای عیراق بەپلەی عەقیدو سێ لە پاسەوانەكانی دەركرد بە تۆمەتی بەشداریكردنیان لە توندوتیژییەكانی دژ بە خۆپیشاندەرانی ناسڕییەو كوشتنی چەند خۆپیشاندەرێك.

لە فەرمانەكەی دادگای ناسڕییەدا هاتووە، ئەو ئەفسەرەی سوپا لەگەڵ سێ لە پاسەوانەكانی، لەكاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان، تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووەو بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژراون.

دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە كوشتنی خۆپیشاندەران، یەكێكە لەو بەڵێنانەی كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە خۆپیشاندەرانی شاری ناسڕییەی دابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن