وانەبێژان گرێبەستیان بۆ دەکرێت

عێراق

06/04/2021     ژمارەی بینراو 528

راچڵەکین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، وانەبێژانی خۆبەش کە لە وەزارەتی پەروەردە خزمەت دەکەن، گرێبەستیان بۆ دەکرێت.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، رەزامەندی لەسەر پێشنیازی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی نیشاندراوە لەوەی لە چوارچێوەی ئەو دەرماڵەیەی تەرخانکراوە، وانەبێژانی خۆبەش کە لە وەزارەتی پەرەوەردە خزمەت دەکەن، گرێبەستیان بۆ بکرێت.

دوێنێ دووشەممە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق، بەڵێنی دا  چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ کێشەی وانەبێژانی خۆبەش بدۆزێتەوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەکی زۆر لە وانەبێژانی خۆبەش لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عیراق، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد بخرێنە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن