چێڵسی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستھێنا

وەرزش

07/04/2021     ژمارەی بینراو 200

راچڵەکین- سپۆرت 

 

لە رۆژی دووەمی یارییەکانی قۆناغی ٨ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی پۆرتۆ بەدەستھێنا.

 

یانە لەندەنییەکە سەرەڕای ئەوەی ئاستێکی بەرزیان پێشکەش نەکرد بەڵام توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتوو بن.

 

جێی ئاماژەیە یارییەکە لە یاریگای ئیشبیلیە لە ئیسپانیا ئەنجام درا بەڵام بە یاریگای پۆرتۆ ھەژمار کرا بۆیە ئەرکی چێڵسی لە یاریی گەڕانەوەدا ئاسان تر دەبێت.

 

گۆڵەکان:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن