مەسعود بارزانی فەرمانێكی تایبەت بە میدیای پارتی دەردەكات

کوردستان

20/04/2021     ژمارەی بینراو 2355

راچڵەكین –

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، مەسعود بارزانی فەرمانی بە ڕاگەیاندن و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە كە پێویستە لە چالاكی و كاری ڕاگەیاندندا ڕەچاوی بەها و پڕەنسیپ و بنەماكانی ڕەوشتبەرزی بكرێت و هەر ئۆرگانێكی ئەو حزبەش پابەندی بەها و ئامانجەكانی پارتی و پڕەنسیپە گشتییەكان نەبێت، ئیجرائاتی لەگەڵدا دەكرێت.

بەگوێرەی بارەگای بارزانی، كە ئەمشەو ئاراستەی ڕای گشتی كردووە، تێیدا هاتووە، لەبارەی دیاردەی نامەقبووڵی جنێودان و بەكارهێنانی زمانی زبر لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە بە داخەوە ماوەیەكە لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا لە ئارادایە، سەرۆك بارزانی فەرمانی بە ڕاگەیاندن و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە كە پێویستە لە چالاكی و كاری ڕاگەیاندندا ڕەچاوی بەها و پڕەنسیپ و بنەماكانی ڕەوشتبەرزی بكرێت و ئامانجی سەرەكیی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان بێت.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر بەپێی ئەو فەرمانە، هەر ئۆرگانێكی پارتی پابەندی بەها و ئامانجەكانی پارتی و پڕەنسیپە گشتییەكان نەبێت، ئیجرائاتی لەگەڵدا دەكرێت.

بارەگای بارزانی راشیگەیاندووە، "هەر لێرەشدا ڕایدەگەیەنین كە سەرۆك بارزانی، پێشتر و ئێستا و لە داهاتووشدا خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و، پێشمەرگایەتی لە سەرووی هەموو جۆرە پێناسەو پلە و پایەو، بە گەورەترین شانازی دادەنێت. بەلای سەرۆك بارزانییەوە خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە مەرجەعن بۆ هەموو خاوەن قەزییەو نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێزانی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن