نرخی نەوتی خاو دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد

ئابوری

30/04/2021     ژمارەی بینراو 448

راچڵەكین –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی تۆماركردو بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیكەی دۆلارو نیوێك لە نرخەكەی كەمبووەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 30-4-2021، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 66 دۆلارو 70 سەنت دابەزی، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بە 68 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات، نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش لە ئەمریكا بەهەمان شێوە دابەزینی تۆماركرد و لە 64 دۆلار و 56 سەنتەوە بۆ 63 دۆلار سەنت 55 سەنت دابەزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن