عیراق.. رێژەی چاكبوونەوە لە پەتای كۆڕۆنا بەرزدەبێتەوە

عێراق

02/05/2021     ژمارەی بینراو 225

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 38 كەسی دیكە بەهۆی تووشبوونیان بە پەتای كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە، رێژەی چاكبوونەوەش بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو 564 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا حەوت هەزارو 859  تووشبوو چاكبوونەتەوەو 38 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی ئەو وەزارەتە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 74 هەزار و 930 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش 15 هەزارو 536 كەس گیانیان لەدەستداوەو 957 هەزارو 200 تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 89%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن