ڤیدیۆ: به‌هۆی بارینی بارانه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
لافاو و ڕه‌شه‌بای به‌هێز ڕویكردۆته‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌زائیر و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له به‌یاننامه‌یه‌ك كه شاره‌وانی ناوچه‌ی" ئه‌مدۆكال" له جه‌زائیر بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه به‌هۆی به‌رز بوونی ئاستی ئاوی باران دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه‌ش له مردن ڕزگار كراوه.
ئه‌و دوو كه‌سه جوتیار بوون و هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه بپه‌ڕنه‌وه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاوی به‌ڵام به‌هێزی شه‌پۆلی ئاوه‌كه هه‌ردوكیانی بردوه.
هاوكات 10 ی مانگی 3 به‌هۆی لافاو و زریانه‌وه له ویلایه‌تی "الشلف" له ڕۆژئاوای جه‌زائیر 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.