نەوت لە بازاڕەكانی جیهان نرخێكی نوێی تۆماركرد

ئابوری

03/05/2021     ژمارەی بینراو 242

راچڵەكین  –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركردو بەرمیلێك نەوتی برێنت زیاتر لە دۆلارێك چووەسەر نرخەكەی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3-5-2021، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 67 دۆلارو 56 سەنت بەرزبووەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بە 66 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات، نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش لە ئەمریكا بەهەمان شێوە دابەزینی تۆماركرد و لە 64 دۆلار و 56 سەنتەوە بۆ 63 دۆلار سەنت 55 سەنت دابەزی.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، كە بەهۆی تەشەنەسەندنی كۆڕۆنا لە هیندستان ماوەی دوو رۆژ روو لە دابەزین بوو، هۆكارەكەی بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەری لەلایەن ئەمریكاو چین دەگەڕێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن