هاوپەیمانێتییەكەی یەكێتی و گۆڕان مۆڵەتی كۆمسیۆنی وەرگرت

کوردستان

04/05/2021     ژمارەی بینراو 302


راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، مۆڵەتی فەرمی دا بە "هاوپەیمانی كوردستان" كە هاوپەیمانێتی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانە، بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان مۆڵەتی بەشداریكردنی " هاوپەیمانی كوردستان"ی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وەرگرتووە.

سەرەڕای راگەیاندنی "هاوپەیمانی كوردستان" لەنێوان یەكێتی و گۆڕان، بەڵام وردەكاری ئەم هاوپەیمانێتییە هێشتا شاراوەیەو هەردوو حزب هیچ زانیارییەكی ئەوتۆیان بۆ رای گشتی نەدركاندووە، لەناو یەكێتیش ناڕەزایەتی هەیە سەبارەت بە رێككەوتنەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن