نێچیرڤان بارزانی و هاوسەرۆكانی یەكێتی لەكۆبوونەوەدان

کوردستان

04/05/2021     ژمارەی بینراو 384

راچڵەكین-

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی گەیشتە دەباشان لەشاری سلێمانی، لەلایەن هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پێشوازی لێكراو لەئێستادا لەكۆبوونەوەدان.

مەبەست لەسەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ لای لایەنەكان، پتەوكردنی پەوەندییەكانی نێوان لایەنەكانە بەتایبەت لەئێستادا كە هەڵبژاردنی پێشوەختی عیراق لەبەردەم كورد دایەو نوسینەوەی دەستووریش بابەتێكی دیكەی كۆبوونەوەكان دەبێت.

هەر ئەمڕ‌ۆ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ هەمان مەبەست سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕ‌انی كردو لەلایەن عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازی لێكراو دواتر كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی حزبی سۆسیالیست بكات و لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبەكە كۆببێتەوە.

هەردوو جێگرانی سەرۆكی هەرێم (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادر) یاوەری سەردانەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن