چه‌ند ڕێگایەک بۆ کۆنترۆڵی تورەیی
ڕاچڵه‌كین-
توڕه‌یی هاوشێوه‌ی ته‌واوی هه‌سته‌كانی دیكه مرۆڤ ڕۆژانه به‌ركه‌وته‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا، دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشكی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی توڕه‌یی ده‌خاته ڕوو.
1- پێش کاردانەوەی توند سەرەتا بیربکەوە:
یەکێک لە ڕێگاکانی ڕزگاربوون لە کاردانەوە نەرێنییەکانی توڕەیی بریتییە لە وەستان بۆ ماوەیەک هەتا کەسەکە بتوانێت بڕیارێکی دروست بدات، واتە پێش ئەوەی توڕەییەکە دەرببڕین سەرەتا بیری لێبکەینەو ە کەمێک بوەستین، بۆنمونە پێش توڕوبوون کەسەکە هەتا ژمارە ١٠ ببژێرێت، لە ئیسلامدا زۆر ڕێنمایی لەو بارەوە هەن، وەکو:
- هەڵبژاردنی بێدەنگی: پەیامبەری خۆشەوسیت دەفەرموێت: "إذا غضب أحدكم فليسكت: ئەگەر یەكێك لە ئێوە تووڕە بوو ئەوا با بێدەنگ ببێت." لە کاتی بێدەنگیدا لە کاردانەوەی نەرێنی بەدوردەبیت و وتە و قسەی نەشیاو ناکەیت.
2- وتنی "أعوژ بالله من الشیگان الرجیم ": دوو کەس لەلای پەیامبەری خۆشەویست دەمەقاڵەیان بوو، یەکێکیان جنێوی دەدا و ڕەنگی سورهەڵگەرابوو لە توڕەییدا، پەیامبەر فەرمووی: "إني لأعلم كلمة لو قالها لذهب عنه ما يجد لو قال : أعوذ بالله من الشيطان الرجيم: من ووشه‌یه‌ك ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئه‌و كابرایه بیڵێت تووره بوونه‌كه‌ی نامێنێت, ئه‌گه‌ر بڵێ أعوذ بالله من الشیطان الرجیم ئه‌و كه‌ف و كوڵه‌ی ده‌نیشێته‌وه" ئەمەش دەبێتە هۆی پەیداکردنی کات و خاوبونەوەی توڕەییەکەی و ڕزگاربوون لە کاردانەوەی نەرێنی.