كەركوك.. بەهۆی شەڕە چەقۆوە نۆ كەس بریندار بوون

کوردستان

14/05/2021     ژمارەی بینراو 634

راچڵەكین –

لە شاری كەركوك، كۆمەڵێك گەنج هێرش دەكەنە سەر چێشتخانەیەك و بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوانیاندا، نۆ كەس لەهەردوولا بە چەقۆ بریندار بوون.

رووداوەكە لەیەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان روویداوە، بەوتەی پۆلیسی عروبە، كۆمەڵێك گەنج كە لە نەتەوەی توركمانن، بەمەبەستی نانخواردن چوونەتە چێشتخانەی (روكن كەڕادە) كە دەكەوێتە نزیك شوقەكانی موسەڵڵاو خاوەن و شاگردەكانی چێشتخانەكە لە نەتەوەی عەرەبن، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوانیان، چەند گەنجێكی دیكە بۆ بەهاناوەچوونی گەنجە توركمانەكان دەگەنە چێشتخانەكەو شەڕە چەقۆ لەنێوانیان دروستدەبێت، بەو هۆیەشەوە پێنج كەس لە گەنجە هێرشبەرەكان و چوار شاگردی چێشتخانەكە بریندار دەبن.

پۆلیسی عروبە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم بریندارەكان رەوانەی دوو نەخۆشخانەی جیا كراون و هەموویان دەستبەسەرن تا كاتی لێكۆڵینەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن