مامۆستایه‌ك ده‌ستكاری وێنه نیمچه ڕوته‌كانی خوێندكاره‌كانی ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له ویلایه‌تی فلۆریدا له ئه‌مه‌ریكا مامۆستایه‌ك وێنه‌ی 80 خوێندكاری كچی ده‌ستكاری كردوه به شاردنه‌وه‌ی سنگ و شانیان له كتێبی ساڵانه‌ی خوێندنگاكه‌یان.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خوێندنی ناوخۆیی ئاشكرای كردوه كه هۆكاری ده‌ستكاری كردنی وێنه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بووه وێنه‌ی خوێندكاره‌كان فه‌رمی و داپۆشراو ده‌ربكه‌وێت.
هه‌ندێك كه‌س ڕه‌خنه‌یان له‌م چاكسازیه گرتوه كه له وێنه‌كاندا كراوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وێنه‌ی كوڕه‌كانیش شێواوی هه‌یه ده‌بوو چاكبكرایه به‌ڵام ده‌ستكاری نه‌كراوه و ده‌ستكاری كردنی وێنه‌ی كچه‌كان بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی خۆیان بووه.
داواكاری خوێندنگاكه بۆ جلوبه‌رگی خوێندكاره‌كانیان بۆ ساڵی 2020- 2021 ئه‌وه‌یه كه پێویسته خوێندكاره كچه‌كان جلوبه‌رگێك بپۆشن شان و سنگیان دابپۆشێت و ماكیاج نه‌كه‌ن و ئه‌م سیستمه له خوێندنگایه‌ك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت.