زیزۆ ماڵئاوایی لەقەڵای شاهانە كرد

وەرزش

27/05/2021     ژمارەی بینراو 462

راچڵەكین-

زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، یانەی شاهانەی جێهێشت، لەئێستاشدا چەند راهێنەرێك ناویان دەهێندرێت بۆ جێگرتنەوەی زیزۆ.

یانەی ریاڵ مەدرید لە تویتێكدا بڵاویكردووەتەوە:" زیندین زیدان بڕیاری داوه كۆتایی به راهێنەرایەتی یانەكە بێنێت."

دەشڵێت:" دەبێت ئێستا رێز لە بڕیارەكەی بگیرێت و سوپاسگوزاریی خۆمان بۆ پیشەگەریی و خۆتەرخانكردن و سۆزەكەی بە درێژای ئەو چەند ساڵە و مەبەستی لە ریاڵ مەدرید دەرببڕین ."

یانەی ریاڵ وتوشبەتی،" زیدان یەكێكە لە ئایكۆنەكانی گەورەی ڕیاڵ مەدرید و میراتەكەی درێژ دەبێتەوە لەودیو ئەوەی كە وەك راهێنەر و یاریزانێك لە یانەكەمان بەدەستی هێناون". 

میدیای ئیسپانیا ناوی چەند راهێنەرێكی بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بڵاوكردووەتەوە، لەوانەش ماسیمیلیانۆ ئالێگری، ئەنتۆنیۆ كۆنتی و رائول گۆنزالێس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن