پیاوێك له فه‌یسبووكه‌وه زانی ژنه‌كه‌ی جارێكی دیكه هاوسه‌رگیری كردووه
ڕاچڵه‌كین-چراخان ئاسۆ
پیاوێكی چینی به‌ڕێكه‌وت گرته ڤیدیۆیی هاوسه‌رگیری هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه بینیه‌وه ته‌نها دوای چه‌ند مانگێك له هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان.
پێگه‌ی" ئۆدیتی سه‌نترال" ئاشكرای كردوه ئه‌م پیاوه ته‌مه‌نی 35 ساڵه و توشی شۆك بووه دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته ڤیدیۆیی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه بینیوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا ته‌نها چه‌ند مانگێك بووه هاوسه‌رگیریان كردوه.
شانگ ناوی خوازراوی ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌یه كه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هاوسه‌رگیری به‌جێی نه‌هێڵێت بڕیاری ئه‌وه‌یداوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك بكات كه له ناوچه‌یه‌كی دوور له شاره‌كه‌ی خۆیان ده‌ژی و له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی ئه‌م ئافره‌ته‌ی ناسیوه و دواتر بڕی 157 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك خه‌رجی بۆ ناردوه بۆ ئه‌وه‌ی له جێگه‌یه‌ك ئاماده‌بێت و یه‌كتر بناسن.
دوای یه‌كتر ناسین هه‌ردوكیان هاوسه‌رگیریان كردوه و ماره‌ی ئافره‌ته‌كه 23500 دۆلار بووه جگه له ئاڵتون و چه‌ندین دیاری دیكه كه شانگ بۆی كردووه.
ته‌نها سێ ڕۆژ دوای هاوسه‌رگیری به بیانویی بیركردنی كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی و چه‌ندینجار بۆماوه‌ی درێژ ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌تا وایلێدێت به ماوه‌ی درێژ له شاره‌كه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانی مێرده‌كه‌ی ناداته‌وه و دواتر شانگ ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ده‌بینێت و ده‌زانێت كه له‌لایه‌ن ئه‌م ئافره‌ته‌وه هه‌ڵخه‌ڵتێنراوه.
پۆلیس ئافره‌ته‌كه و 5 كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له 19 كه‌یسی فێڵی هاوسه‌رگیری ده‌ستگیر كردوه كه بڕی 314 هه‌زار دۆلار فێڵیان له خه‌ڵك كردووه.