ڤیدیۆ: بونه‌وه‌ری ئاسمانی هه‌یه؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
هیچ به‌ڵگه و شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌بوونی بونه‌وه‌ری ئاسمانی نییه له‌كاتێكدا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو فڕۆكه‌وانه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌یان بۆ هه‌بوونی ته‌نی نامۆ و جوڵاو كردوه له بۆشایی ئاسمان و ئه‌م بابه‌ته‌ش كۆنگرێس و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ناچار كردوه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات.
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕاشكاوانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بونه‌وه‌ری جوڵاو هه‌یه و به‌ڵام نازانرێت كه چییه.
به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له پرۆگرامی ته‌له‌فیزۆنی" 60 خوله‌ك" باسی له‌وه كردوه كه ئه‌مه‌ریكا پرۆگرامێكی تایبه‌تی دروستكردوه بۆدیاریكردنی ناسنامه‌ی ئه‌م ته‌نه جوڵاوانه و ئه‌وه یه‌كلا بۆته‌وه كه بونیان هه‌یه به‌ڵام به‌هۆی خێراییه زۆره‌كه‌یان كه ده‌گاته 20 كیلۆمه‌تر له یه‌ك كاتژمێردا ڕاداره‌كان له دیاریكردنی جۆره‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نابن.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كاتێك ڕۆژنامه نوسێك پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردوه ئاخۆ هه‌بوونی ته‌نی نامۆ و جوڵاو له بۆشایی ئاسمان ڕاسته یان نا وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه بووه" نازانم.. بڕۆ له ئۆباما بپرسه"