بچوكترین بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
پۆلیسی به‌ریتانیا بچوكترین بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستگیر كرد كه ته‌مه‌نی ته‌نها 9 ساڵه و خوێندكاری قۆناغی سه‌ره‌تاییه و كاری بازرگانی و دابه‌شكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له 10 ساڵ كه‌متره ئه‌م منداڵه وه‌ك تۆمه‌تبار سزا نادرێت و به‌گوێره‌ی یاسای به‌ریتانیا ته‌مه‌نی یاسایی بۆ سزادان له 10 ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" میرۆر" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ناوی منداڵه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و ئه‌و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌ی بازرگانی پێوه‌كردوه هی خه‌ڵكی دیكه بووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بانده‌كانی بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر منداڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان نییه به‌كارده‌هێنن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانیان.