نەوت لە بازاڕەكانی جیهان نرخێكی پێوانەیی تۆماركرد

ئابوری

08/06/2021     ژمارەی بینراو 334

راچڵەكین –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركردو ئەمشەو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 72 دۆلارو 35 سەنتی تێپەڕاند.

بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ، كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلارو 37 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بۆ 70 دۆلارو 22 سەنت بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 70 دۆلارو 88 سەنت و بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بە 68 دۆلارو 69 سەنت مامەڵەیان پێوەكرابوو.

هۆكاری بەرزبوونەوەی ئەمجارەی نرخی نەوتی خاو، دەگەڕێتەوە بۆ كەمبوونەوەی یەدەگی عەمباركراوی نەوت لە وڵاتە پیشەسازییە گەورەكانی جیهان، كە كڕیاری سەرەكیی نەوتی خاون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن