هۆکارەکانی بێخەوی چیین؟

تەندروستی

10/06/2021     ژمارەی بینراو 659

هۆکارەکانی بێخەوی چیین؟


ڕاچڵه‌كین- 

بێخەوی چەندین هۆکاری هەیە، بەگشتی دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشکی پسپۆری دەروونی له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی باسده‌كات.

1-ماندوبون و شەکەتی جەستەیی و دەرونی: بۆ نمونە بونی فشارێکی دەرونی یاخود کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە هۆی زۆر بیرکردنەوەوە مرۆڤ توشی بێخەوی دەکات. یاخود کاتێک مرۆڤێک زۆر شەکەتە و ئازاری هەیە خەوی تێکدەچێت.

2- نەخۆشی بێخەوی: ئەمەش کاتێکە کە مرۆڤ بۆ ماوەی مانگێک بە لای کەمەوە هەموو هەفتەیەک سێ شەو توشی بێخەوی ببێت. ئەمە نەخۆشییەکی سەربەخۆیە و کاتێک دەبێت کە نەخۆشی دەرونی و جەستەیی تر هۆکارنەبن بۆ بێخەوییەکەی.

3- تێکچونەکانی خەو: ئەمەش کۆمەڵێکی زۆر لە نەخۆشی دەگرێتەوە، هەرە باوەکانیان بریتییە: خەونبینینی ناخۆش، تۆقینی ناوخەو، هەناسەگیران و پرخەی کاتی خەو، تێکچونی سیستەمی خەوتن بە گوێرەی شەو و رۆژ، .

4- نەخۆشییە دەرونییەکانی: بۆ نمونە خەمۆکی، قەلەقی، نەخۆشییەکانی پاش فشار، شیزۆفرینیا، دووجەمسەری،..

5- نەخۆشییە جەستەییەکان: وەکو بوونی ئازار و نارەحەتی، بونی تا و ئارەقکردنەوەی زۆر...

6- بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و مەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن