عیراق.. ئاماری تووشبووانی كۆڕۆنا روو لە هەڵكشان دەكات

عێراق

11/06/2021     ژمارەی بینراو 394

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، 20 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو زیاتر لە چوار هەزارو 300 كەسی دیكەش تووشی پەتاكە بوون.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو 320 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا چوار هەزار و 130 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 20 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 246 هەزار و 860 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 164 هەزار و 103 كەس چاكبوونەتەوە و پەتاكەیان تێپەڕاندووە، كە دەكاتە رێژەی 93.4%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 16 هەزارو 668 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن