د.سەباح هەورامی لەسەر نەخۆشخانەی هیوا رەخنەی توند لە حكومەت دەگرێت

کوردستان

16/06/2021     ژمارەی بینراو 330

راچڵەكین –

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی تەرخانكراو بۆ دەرمانی نەخۆشخانەی هیوا،  راشیدەگەیەنێت: خێزان هەیە ئۆتۆمبیلی بۆ دەرمانی شێرپەنجە فرۆشتووە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەكەی نەكردووە.

د.سەباح هەورامی: رایگەیاندووە، ماوەی شەش مانگە حكومەتی هەرێم پارەی تەرخانكراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای خەرجنەكردووە، بەو هۆیەشەوە هەموو كۆمپانیاكانی دەرمان، هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەكە راگرتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەتا ئەو كاتەی پارەی سلێمانی بەكاردەهات بۆ نەخۆشخانەكانی هەولێر و دهۆك، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا، بەڵام كاتێك بڕیاردرا پارەی بانكی سلێمانی  تەنها بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی بەكاربێت، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا پارەی كۆمپانیاكان بكەنە تەنها (٪٢).

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، دۆخی ئەو خێزانانەی خستووەتەڕوو كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە، لەوبارەیەوە رایگەیاندووە،  نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا (٢٠) ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان بە تەنها بۆ ٢١ ڕۆژ، خێزانێكی دیكەش لەم هەفتەیەدا ئۆتۆمبیلەكەیان فرۆشتووە بۆ كڕینی دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەكەی نەكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن