كه‌ی‌ پێویست ده‌كات سۆنەر بۆ سمتی منداڵ بگیرێت؟

تەندروستی

20/06/2021     ژمارەی بینراو 1576

كه‌ی‌ پێویست ده‌كات سۆنەر بۆ سمتی منداڵ بگیرێت؟


ڕاچڵه‌كین-

سۆنه‌ری سمتی منداڵ بریتیە لە سۆنەری هەردوو جومگەی سمتی منداڵ بۆ دیاری کردنی حاڵەتی دەرچون یان لەجێچونی جومگەی سمت، دكتۆر ئاری پزیشکی ڕاهێنراوی تیشک و سۆنار له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ دیاریكردوه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌م سۆنه‌ره‌یان بۆ بگیرێت.

بەشێوەکی گشتی بۆ ئەم حاڵەتانەی خوارەوەئەکرێت:
1-ئەگەر لەکاتی پشکنینی کلینیکیا ، کرتە لە جومگەی سمتی منداڵەکەیا هەبوو ، یان بەڕوونی دیاربوو کە سمتەکە لەشوێنی خۆی نیە.
2- ئەگەر لە بنەماڵەی منداڵەکە حاڵەتی سمت دەرچوون هەبووبێت.
3- ئەگەر منداڵەکە لەکاتی حەملدا بۆماوەیەکی زۆر دانیشتبوو.
4- ئەگەر لەکاتی حەملدا ئاوی دەوروبەری منداڵەکە کەمبوو.
5- ئەگەر منداڵەکە هەندێ حاڵەتی وەکو ناتەواوی پێیەکانی یان مل خواری هەبوو.
6- لە هەندێ وڵات بۆ هەموو منداڵێکی ئەکەن لە تەمەنی  شەش هەفتەییا.

لە چی کاتێکا بکرێت؟
سەرچاوەی زانستی زۆر هەیە لەسەر کاتی کردنەکەی بەڵام تازەترین و زانستیترینیان ئەوەیە کە واباشترە لە دوای ٤ حەفتەی یەکەمەوە بکرێت بەتایبەتی لە ٦ حەفتەیی ، تەنها مەگەر بە پشکنینی کلینیکی سمت دەرچونێکی زۆر ئاشکرای هەبێت ، چونکە لە ٤ حەفتەی یەکەم بەشێوەیەکی گشتی سمتی مناڵ شلەو لە کاتی سۆنەرا وادەرئەکەوێت سمتی دەرچوە(false positive) ، بەڵام ئەمە بەبێ هیج چارەسەرێک چاک ئەبێتەوە .

سۆنەری جومگەی سمت تا شەش مانگی دەکرێت و دوای شەش مانگی ئەشیعەی بۆ ئەگیرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن