ئه‌م یارییه ئه‌لیكترۆنییه حه‌رام كرا
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
سه‌نته‌ری ئه‌زهه‌ر بۆ فه‌توای ئه‌لیكترۆنی له میسر بڕیاری حه‌رامكردنی یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا كه تیایدا وێنه‌ی كه‌عبه هه‌یه.
ئه‌زهه‌ر هۆشداری له‌م جۆره یارییانه ده‌دات كه مێشك و هۆشی گه‌نجان ده‌به‌ن و له كاره سه‌ره‌كیه‌كه‌یان دووریان ده‌خاته‌وه كه بریتیه له ده‌ستكه‌وتنی زانست و زانیاری.
ئه‌م یاریه‌ی حه‌رامكراوه" فۆرتنایت" ه و له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پۆینتی زیاتری یارییه‌كه به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م یارییه ناچار ده‌كرێن به ڕوخاندنی كه‌عبه‌ی پیرۆز و ئه‌مه‌ش وایكردوه كه ئه‌زهه‌ر فه‌توای حه‌رامكردنی ده‌ربكات.
ئه‌زهه‌ر داوای له دایكان و باوكان و به‌رپرسانی منداڵان و هه‌رزه‌كاران كردوه كه ڕێگر بن له‌م جۆره یارییانه و له‌جیاتی ئه‌وه هاوكاری منداڵه‌كانیان بن سه‌رقاڵی پرۆگرامی فێركاری و زانستی ببن.