وێنه و ڤیدیۆ: گۆڕی خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار وێرانكرا
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
پێگه‌ی" الجمهوری" حكومه‌تی میسر وێنه‌ی گۆڕی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری رجا جداوی بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه وێرانكراوه به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامێك نزیك باڵه‌خانه‌ی نوێی مۆزه‌خانه‌ی میسر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگاری میسره‌وه ڕه‌تی كردۆته‌وه كه گۆڕی ئه‌م خانمه وێرانكاربێت به‌هۆی نۆژه‌ن كردنه‌وه و فراوانكردنی شه‌قامی نزیك مۆزه‌خانه نوێكه‌ی میسر كه نزیك گۆڕی ئه‌م خانمه‌یه.
ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو یادی یه‌ك ساڵه‌ی كۆچی دوایی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسر رجا جداوی بوو كه ساڵی 2020 دوای توشبوونی به په‌تای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.