ژمارەی ئەوكەسانەی بەهۆی لافاوەكانی ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٥٦ كەس

جیهان

18/07/2021     ژمارەی بینراو 214


راچڵەكین-

لە ئاكامی ئەو لافاوەی بەهۆی بارانبارینی‌ بەخوڕ ویلایەتەكانی راینلاند-پلاز و باكووری راین ڤێستفالنی رۆژئاوای ئەڵمانیای گرتووەتەوە، ١٥٦ كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ناوچەی كۆبلێنز رایگەیاند، ژمارەی ئەوكەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە ناوچەی ئاهروەیلەر سەربە ویلایەتی راینلاند-پلاز گیانیان لەدەستداوە كە لافاوەكە بەتوندترین شێوە كاریگەری كردووەتە سەر، گەیشتووەتە ١١٠ كەس.

لە راگەیەندراوەكەدا، هەروەها ئاماژە بەوە دراوە كە ٦٧٠ كەسیش برینداربوون و مەترسیی ئەوەیش خراوەتە روو كە لەوانەیە ژمارەی قوربانییان زیاد بكەن.

هەروەها بەهۆی لافاوەوە لە ویلایەتی باكووری راین ڤێستفالن-یش، ٤٥ كەس گیانیان لەدەستداوە. بەم جۆرە ژمارەی قوربانییانی لافاوەكان لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە ١٥٦ كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن