ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە عیراق روو لە هەڵكشان دەكات

عێراق

18/07/2021     ژمارەی بینراو 157

راچڵەكین -

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا بەردەوام روو لە هەڵكشانەو بەگوێرەی نوێترین ئاماریش، هەزاران حاڵەتی نوێی تووشبوون و دەیان حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەشت هەزارو 698 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا حەوت هەزارو 964 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 41 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 491 هەزارو 712 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 356 هەزار و 267 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 90.9%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 17 هەزارو 830 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن