راچڵەکین-
بە گوێرەی ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ یەکشەممە بە 73 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 71 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. لە کاتێکدا دوێنێ یەکشەممە بە 71 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.