تەقینەوەیەك لەناوچەی سەدر-ی بەغدا روویدا.. نوێكراوەتەوە

عێراق

19/07/2021     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین –

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی ناوچەی سەدر-ی بەغدا بەرزدەبێتەوە، سەرچاویەكی تەندروستیش رایدەگەیەنێت، چوار كەس گیانیان لەدەستداوەو 10 كەسیش بریندار بوون.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ 19-7-2021، تەقینەوەیەك لە ناوچەی سەدر-ی بەغدا روویداو بەگوێرەی ئامارەكانی تەندروستیش چوار كەس گیانیان لەدەستداو 10 كەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە، كە لەیەكێك لە بازاڕە میللییەكانی ئەو ناوچەیە دانرابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن