به‌كارهێنانی گۆچان سوودی هه‌یه‌؟

تەندروستی

22/07/2021     ژمارەی بینراو 844

به‌كارهێنانی گۆچان سوودی هه‌یه‌؟


ڕاچڵه‌كین- 

بەکارهێنانی گۆچان لە هەندێک باری تایبەتدا گرنگی خۆی هەیە سودێکی زۆری هەیە بۆ کەمکردنەوەی 25% کێش و ئازار لەسەر جومگەی توشبوو و بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی لەش، دكتۆر هێمن پزیشكی جومگه‌ و ڕۆماتیزم له‌باره‌ی‌ شێوازی به‌كارهێانانی گۆچان له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات.

بۆ ئەو کەسانەی کێشە لە جومگەی حەوزیاندا هەیە پێویستە  گۆچانەکە بە دەستی ئەوبەری_عەکسی جومگە توشبوو بگرن واتا ئەگەر کێشەکە لە لای ڕاست بوو گۆچانەکە بە دەستی چەپ بگرن. 

بۆ ئەو کەسانەی کێشە لە جومگەی ئەژنۆ و قولە پێیاندا  هەیە ئەوا پێویستە گۆچانەکە بە بەدەستی لای جومگە توشبووەکە بگرن، واتا ئەگەر کێشە لە ئەژنۆی ڕاست بوو گۆچانەکەش هەر بەدەستی ڕاست بگرن.

بەڵام لەوانەیە لە کاتی ڕۆشتنی ئاسایدا نەخۆش وا ئاسودەبێت کە گۆچانەکە بە دەستی ئەوبەر_عەکس بگرێت لەم کاتەدا تەنها لە کاتی  ئەنجامدانی هەندێک جوڵە کە ڕاستەوخۆ پەستان دەچێتە سەر ئەژنۆ و قولە پێ وا باشترە گۆچانەکە بە دەستی لای جومگە توشبووەکە بگرێت.

هەروەها ڕێنمایەکی تر سەبارەت بە درێژی گۆچان، پێویستە درێژی گۆچانەکە بە جۆرێک بێت کاتێ کەسەکە سەری گۆچانەکە بەدەستەوە ئەگرێ و نوکی گۆچانەکە لەسەر عەرزە پێویستە لەو کاتەدا ئانیشکی نەخۆشەکە بە گۆشەی 15 بۆ 30 پلە نوشتانەوەی تێدابێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن