مێردمنداڵێكی عەرەب لە روباری سیروان خنكا

کوردستان

22/07/2021     ژمارەی بینراو 244

راچڵەكین –

لە گوندی ساڵح ئاغا لە ناوچەی گەرمیان، مێردمنداڵێكی بەرەگەز عەرەب لەكاتی مەلەكردن لە روباری سیروان خنكاو تەرمەكەشی لەلایەن تیمی مەلەوانیی گەرمیانەوە دەرهێنرا.

بنكەی بەرگری شارستانی كەلار، بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 22-7-2021، لە رووداوێكی خنكان ئاگاداركرانەوە، دوای گەیشتنی تیمەكانیان بۆ شوێنەكە، دەركەوت مێردمنداڵێكی تەمەن 16ساڵ بەناوی مەهدی عەباس ئەكرەم، كە بە رەگەز عەربەو خەڵكی بەغدایە، لەكاتی مەلەكردن لە روباری سیروان، خنكاوە.

تیمەكانی مەلەوانیی سەر بە بنكەی شارستانی كەلار، دوای ماوەیەكی كەم لە گەڕان، توانییان تەرمی مێردمنداڵە خنكاوەكە بدۆزنەوەو رەوانەی نەخۆخشانەی گشتی كەلار كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن