چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ تۆ به‌خته‌وه‌ر نییه
ڕاچڵه‌كین-
به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌رگیری كلیلی دروستكردنی خێزانێكی ته‌ندروسته، ئه‌و كاته‌ش كه هاوسه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری نه‌كه‌ن ئه‌وه چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی نێوانیاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه بریتیه له:
1- نایەوێت هێندە گفتوگۆت لەگەڵدا بکات و زوو کۆتایی بە قسەکانی دێنێت.
2- زۆرترین کاتەکانی ژیانی تەرخان دەکات بۆ هاوڕێکانی یان بەتەنها دەبێت.
3- گوێت لێناگرێت و بایەخ بە قسەکانت نادات.
4- هاوسەرەکەت رێنماییت دەکات بە کارێکی باشە و دەبێت بایەخی بە قسەکانی بدەیت، بەڵام ئەگەر بەردەوام رەخنەی گرت، ئەوا بێگومان باش نییە.
5- ماچت ناکات و سۆزت پێ نابەخشێت.
6- باس لە خۆشەویستی و ژیانی دوو هاوسەری دیکە دەکات کە چۆن پێکەوە دەژین، بەراوردی دەکات بە ژیانی خۆی لەگەڵ تۆدا.
7- زۆر خەیاڵ دەکات و سەرنجی لای تۆ نییە.
8- بایەخ بە پەیوەندی نێوان خۆی و تۆ نادات وەک هاوسەری ژیانی.
بەختەوەر بون و دڵ خۆشی هاوسەرەکان تەنها بە3 هۆکار دروست دەبێت هیوادارم لە نێوان خۆتاندا دروستی بکەن و بیپارێزن(ڕێزگرتن، متمانە، خۆشەویستی)
ئا: پارێزه‌ر- به‌ختیار جاف