سەمەد جەوهەر بووە راهێنەری یانەی برایەتی

وەرزش

25/08/2021     ژمارەی بینراو 355

راچڵەكین –

یانەی وەرزشی برایەتی پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی 2021 ـ 2022،ی خولەكە، بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ سەمەد جەوهەر راهێنەری ناسراوی شاری هەولێرو یاریزانی پێشووی یانەكە ئیمزاكرد، بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەركی راهێنەرایەتی تیپەكە لە خولی نایابی كوردستان.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی برایەتی، بڵاویكردەوە، بریارە سبەینێ 26-8-2021، كاتژمێر 2:30 ی دوای نیوەڕۆ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەناو بارەگای یانەی برایەتی لە شاری هەولێر، راهێنەر سەمەد جەوهەر بە دەزگاكانی راگەیاندن بناسرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن