ئه‌و منداڵه ئه‌فغانیه‌ی میسی بینی داوای هاوكاری ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنتڕۆڵی ئه‌فغانستانی كرد ژیانی " مورته‌زا ئه‌حمه‌دی" منداڵه ئه‌فغانیه‌كه له مه‌ترسیدایه كه به پۆشینی قه‌میسه پلاستیكیه‌كه ناوبانگی ده‌ركرد كه ناوی میسی له‌سه‌ر نوسی بوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئیسپانی" ئیڤی" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه مورته‌زا ده‌یه‌وێت ئه‌فغانستان جێبهێڵێت چونكه له‌و دۆخه‌ی ئێستای وڵاته‌كه‌ی ده‌ترسێت كه له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه.
ساڵی 2016 مورته‌زا ناوبانگی ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كی بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا ده‌ركه‌وتووه كیسێكی نایلۆنی پۆشیوه و ناوی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ" میسی" و ژماره 10 ی له‌سه‌ر نوسیوه و ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌م منداڵه 6 جار میسی ببینێت و جگه له‌وه‌ش میسی كراسێكی تایبه‌تی خۆی به واژۆكراوی بۆ بنێرێت.
ئێستا مورته‌زا ته‌مه‌نی 10 ساڵه و له كابول ده‌ژی ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گونده‌كه‌یان جێهێشتوه هاوشێوه ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه كه ناوچه‌كه‌یان له‌به‌ر جه‌نگ چۆڵكردوه و ده‌شڵێت" من به‌رده‌وام له ماڵه‌وه ده‌مێنمه‌وه و ناتوانم بچمه ده‌ره‌وه چونكه له تاڵیبان ده‌ترسم"