وێنه و ڤیدیۆ: پیاوێك مۆبایلێكی نۆكیای 3310 ی قوتدا و پزیشكه‌كان له ناوسكی ده‌ریان هێنایه‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ڕه‌نگه قوتدانی ده‌نكێك حه‌ب هه‌ندێكجار بێزارت بكات و هه‌ست به‌وه بكه‌یت پێویسته ئاوی زیاتر بخۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوت بچێت و له سورێنچكدا نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵام پیاوێك مۆبایلێكی نۆكیای 3310 قوتدا و پزیشكه‌كان له ناوسكی ده‌ریان هێناوه‌ته‌وه.
پزیشكه‌كان له كۆسۆڤۆ سه‌ركه‌وتوو بوون له ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆبایلێك له ناوسكی پیاوێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، قوتدانی مۆبایله‌كه له‌لایه‌ن ئه‌م پیاوه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروستكردوه.
دكتۆر ئه‌سكه‌نده‌ر تلجاكۆ سه‌رۆكی تیمی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه بووه و له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له فه‌یسبووك وێنه‌ی تیشكی ناو سكی نه‌خۆشه‌كه و دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌ڕێی نازۆره‌وه له ناوسكی ده‌ریان هێناوه.