منداڵ به‌یانیان پێویسته‌ چی بخوات؟

تەندروستی

10/09/2021     ژمارەی بینراو 441

منداڵ به‌یانیان پێویسته‌ چی بخوات؟


ڕاچڵه‌كین-

به‌شێك له‌ منداڵان ئاره‌زووی نانی به‌یانیان ناكه‌ن و ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ دایك و باوكه‌كه‌ی‌ دروستكردوه‌، دكتۆر ئاوات پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا ڕونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌توانن چۆن نانی به‌یانی بده‌نه‌ منداڵ و چی پێبدرێت هه‌تا بیخوات.

1- شەو زوو بنوێ، تا بەیانیان تێرخەو بێ و زوو ھەستێ و ژەمەکەی نەفەوتێ.
2- بەیانیان ٨:٣٠ ھەستێ چونکە ژەمی بەیانی کە زوو خواردی تێکڕای ژەمەکانی تری ڕێک دەبێتەوە.
3- پەلە مەکە و نیو کاتژمێر بۆ سەعاتێک کاتی بەرێ بۆ ئەوەی داوای نان بکات، لە خواردن ئامادەکردن ھەوڵبە ھاوکارت بێت.
4- شێوازی خواردن بەدڵی خۆی بێ «بە دەستی خۆی بیخوات، رەنگی قاپ و کەوچک و چۆنێتی وردکردنی میوەکانیش ھەروا»
5- ھەوڵبەن ھەموو لەسەر سفرەبن و کەشێکی ئارام دروستکەن چونکە مناڵ وەک ھەمووکەس بەتەنیا ئارەزووی خواردنی کەمتر دەبێت.
6- مۆبایل و ھیچ شاشەیەک لەبەردەمیا نەبێت تا نان بخوات، درنگ یا زوو پێویستە ئەوە لاببرێت چونکە فێری ئەوە نابێ لەزەت لە خواردن ببینێ «ھۆکارێکیشە بۆ قەڵەوی».
7-  مادام ساڵی تەواو کردووە شیری بۆمەکە پێش نان، دوای ٥ ی بەیانی ئەگەر ھەستا شیری مەیەرێ بۆئەوەی بەیانیان زوو ھەستێ و برسی بێ.
8-کەمێک یاری لەگەلکە بەر لە ژەمەکە، زۆری لێمەکە بۆ خواردن، کاتی بەرێ، پشوو درێژبە، ژوور بە ژوور دوای مەکەوە بە کەوچکەوە.
9- لەگەڵ ھەموو ئەمانەش ئەگەر ھەر بێ خواردنە و ئارەزووی نییە بۆ ھاتنە سەر سفرە دەشێ نەخۆش بێ و پزیشک ببینە.
10- مناڵ بە ڕۆژێک و دووان ڕێک نابێتەوە و بەرنامەڕێژییەکی ورد و کاتێکی زۆری دەوێت تا ئامانجەکەت بەدیدێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن