به‌وێنه.. یاسه‌مین له مردن گه‌ڕایه‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا دوای خراپ بوونی دۆخی ته‌ندروستی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" یاسه‌مین عه‌بدول عه‌زیز" به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌ك له نه‌شته‌رگه‌ری مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست بوو و بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی سویسرا، له ئێستادا ئه‌م خانمه هه‌واداره‌كانی له باشی دۆخی ته‌ندروستی خۆی دڵنیا ده‌كاته‌وه.
له‌ڕێی پۆستێك كه له په‌یجه فه‌رمییه‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه یاسه‌مین نوسیویه‌تی" هه‌واداره ئازیزه‌كانم له میسر و ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان زۆر بیرتان ده‌كه‌م و سوپاس بۆ خوا ئێستا من دۆخی ته‌ندروستیم باشه و ویستم دڵنیاتان بكه‌مه‌وه و سوپاس بۆ پشتگیریه‌كانتان و سوپاس بۆ خودا من له مردن گه‌ڕامه‌وه به پشتیوانی نزاكانی ئێوه و وتنی وشه‌ی سوپاس زۆر كه‌مه بۆ ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه"
یاسه‌مین له‌دایكبووی 1980 یه و به‌م دواییانه بۆ دوه‌مجار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند " موحه‌مه‌د وادی" هاوسه‌رگیری كردۆته‌وه و له هاوسه‌ری یه‌كه‌می خاوه‌نی كچ و كوڕێكه، ئه‌م خانمه له چه‌ندین دراما و فیلمی میسری به‌شداری كردوه و یه‌كێكه له خانمه سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری هونه‌ری له میسر.